دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بێ مۆڵەت بڕواننامەیان بەدەستهێناوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات زانیاری تەواو لەسەر ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە بڕواننامەیان بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهێناوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 22ی 4ی 2024 دەرچووە و ئاماژە بە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران كراوە، تیایدا داوا کراوە، ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی بێ مۆڵەتی خوێندنیان بەدەست هێناوە، زانیارییەکان لە ڕێگەی ئەو لینک و بارکۆدەی لەسەر نووسراوەکە هەیە پڕ بکەنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، 10ی5ی2024دوا وادەی تۆمارکردنە.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو زانیارییانەی کە پێشتر رەوانە کراون کەموکوڕی زۆر لە فۆڕمەکانیاندا هەیە و پێویستە تەواوی زانیارییەکان تا 10ی5ی2024 رەوانەی وەزارەت بکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP