دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان ئەنجامداوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X تویتەری پێشوو، نووسیویەتی"لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم، لە هەولێر پێشوازیمان لە سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد".

ئاماژەی بەوەشداوە "خۆشحاڵبووم کە گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی ئەنجام دا".

ئەمەش لە کاتێکدایە،  دوای 13 ساڵ، بۆ یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەرۆغان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، کە دواین سەردانی وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی عێراقی کردووە.

لە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا و پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP