دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئومێد خۆشناو: هەولێر مێژووە و سەربەرزە، بە سەربەرزیش دەمێنێتەوە

هەرێم نیوز 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، کێشە سیاسییەکان لە هەڵکردنى ئاڵاى تورکیا لەسەر قەڵاى هەولێر چڕدەکرێنەوە، بەڵام ئەمە لە پێگەى هەولێر کەمناکاتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەبارەى هەڵکردنى ئاڵاى تورکیا لەسەر قەڵاى هەولێر رایگەیاند، ئەو بابەتانە بەشێکیان ئامانجى دیاربوو چى بوون، یەکەمجار نییە لەسەر قەڵاى هەولێر ئاڵاى وڵاتان هەڵدەکرێت، کاتێک ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنساش هات، بەهەمان شێوە ئاڵاى فەڕەنسا هەڵکرا. 

باسی لەوەش کرد، تەنانەت بورجى ئیڤڵیش بە ئاڵاى ئەو وڵاتانە دەنەخشێندرێت کە سەرۆکەکانى سەردانى فەڕەنسا دەکەن، هەروەها لە بورجى خەلیفەش هەمان ئەو کارانە دەکرێت.

پارێزگارى هەولێر لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد ، ئاڵاى تورکیا بە تەنیا نەبووە لە قەڵاى هەولێر، ئاڵاى کوردستان و عێراقیشى لەگەڵدا بووە، هەموو کێشە سیاسییەکان لەسەر ئەو بابەتانە چڕدەکرێنەوە.

دووپاتیشیکردەوە، "نە ناو و ناوبانگى هەولێر و نە ناو و ناوبانگى حکومەتى هەرێم بەو کارانە لەکەدار نابێت، هەولێر مێژووە و سەربەرزە، بە سەربەرزیش دەمێنێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP