دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە (٦) شەش ملیۆن غەرامەی  تیژڕەوی هەبووە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئوتومبیلەکەیەوە هەڵواسیبوو وە بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئوتومبیلەکەی دەستی بەسەردا گیراو سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو سالدا بە ئوتومبیلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپات کرایەوە لەکۆی ٥٨ سەرپێچی ٥٦ سەرپێچییان (تیژڕەوی) بووە و  بڕی (6.310.000) شەش ملیۆن و سێ سەد و دە هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئوتومبیلەکەی بوو ، سەرەڕای ئەوە تا ئێستا ئوتومبیلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنە.

ئەوەش هاتووە، سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو ڕەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە،  بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP