هەرێم نیوز
سه‌رۆك کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت، دەشڵێت، شتێك نامێنێت به‌ناوی ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ـی 4ی 2024 ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاکستان كۆبووه‌وه و رایگەیاند، "شتێك نامێنێت به‌ناوی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
وتیشی، "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌م كاره بكات، دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت".
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی رابردوو، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بیسترا، دواتر ئێران بڵاوی كرده‌وه، سێ درۆنیان خستووەتە خوارەوە، هاوکات حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له بارەی هێرشەکەوە ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌ینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی به ئامانج نه‌گرتبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق.