دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی و گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێک دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران کە بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 بەڕێوەبچێت، لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى دارایی هەرێم و شاندى دانوستانکار راپۆرتى هاوبەشى وەزارەت و شاندەکە دەخەنەڕو تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ موچەى مانگى 4ـى فەرمانبەران و جێبەجێکردنى پابەندییەکانى حکومەتى هەرێم لە بوارەکانى داهات و بەبانکیکردنى موچەى فەرمانبەران.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا پێشنیار دەکرێت بۆ ئاسانکاریی گەڕاندنەوەى پێشینەکانى بانکە پسپۆڕییەکانى هاوڵاتییان وەک پێشینەکانى (خانوبەرە، کشتوکاڵ، نیشتەجێبون، پیشەسازیی و گەشتوگوزار و هاوسەرگیری).

لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاووتوێ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP