دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئەو چوار کەسەی لە ماڵێکی کەرکووک دزییان کردبوو دەستگیرکران

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی دوو شەو لەمەوپێش لە کەرکوک چوار کەس دزی لە ماڵێک دەکەن، پۆلیس دەستگیریان دەکات و بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەشیان لەگەڵ پۆلیس لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا یەکێکیان بریندارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندرێاوێکدا دەستگیرکردنی دزەکانی و وردەکاری لەسەر دزییەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، پاش شەش کاتژمێر لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە دەستگیرکراون و یەکێکیشیان بەسووکی بریندارکرا.

ئەم چوار کەسە لە کەرکوک بەچەکەوە و بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەوە، نزیکەی 70 هەزار دۆلار و بە بەهای نزیکەی 50 ملیۆن دینار زێڕیان لە ماڵێکدا بردبوو.

بەوتەی، کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، ئەو چەکدارانە جلی سەربازییان پۆشیوە بۆئەوەی خاوەن ماڵەکە هەڵبخەڵەتێنن، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی رەنگ رەش چوونەتە بەردەم ماڵەکە.

باسی لەوەشکرد، چەکدارەکان چوونەتە ژوورەوە و خاوەن ماڵەکەیان دەستبەسەرکردووە، بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بۆ ماددەی هۆشبەر بە ماڵەکەدا گەڕاون.

ئەو چەکدارانە نزیکەی 60 هەزار دۆلار و 12 ملیۆن دیناری عێراقییان لە ماڵەکەدا بردووە، هەروەها بە بەهای 50 ملیۆن دیناری عێراقی زێڕیان بردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP