دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 1 هەفتە

ڕۆنانی کەسایەتی ژن لە درامای ئادیابین دا

سدیق عەزیز

بەشی دووهەم

کردنەوەی دەرگایەکە بەسەر دنیایی مۆدێرنەدا

قۆناغی داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ڕۆژ ئاواوە بە هێزی سەربازی ،وەک کارەساتێکی گەورە دەبینرا ، بەمانا کلاسیکیە ئیمپرالیزم لە گەڵ خۆیا کۆمەڵیک گۆرانکاری هێناوەتە ناوچەکەوە، کرانەوەی شارستانیەت و دنیایەیکی مۆدێڕنە بە ڕووی کۆمەڵگەیەکی داخراودا ،ناتوانین نکوڵی لەوەبکەین کە ڕۆژئاوا دنیایەکی نوێ بەسەر ڕۆژهەلاتدا کردوە .بیرمەندی گەورەی عەرب ئێدوارد سعید زۆر بە وردی باس لە پیوەندییەکانی ڕۆژ ئاواو ڕۆژ هەڵات دەکات ئەو لەبڕاویەدایە کە کردنوەی دەرگای شارستانیەتی ڕۆژ هەڵات لەسەر دەستی ڕۆژئاو ڕوودەدات، ئەو نمونەی میسر دەهێنتەوە وەک وڵاتێکت لە دوو قۆناغی جیاوازدا داگیر کراوە . یەکەم جار لە لایەن فەرنساوە لەسەر دەستی نابپلیۆن داگیر دەکرێت و پاشان داگیرکردنی دووهەم لە لایەن ئینگلترەرەوە،ئەم ڕوداوە دەبێتە هۆیی کەشفکردن و دۆزینەوەی گەروەترین شارساتنیەتی میسر و پاشان کردنەوەی دەرگای ڕۆشنگەری ڕۆژهەلات بەسەر ڕۆژئاواد. بابەتی پەویەندی ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا قسەی زۆر هەڵدەگرێت، ئەوەی گرنگە و پەیوەست بەم باتەوەیە لە درامای ئادیابیندا ئەوەیە کە لەدوای ڕۆخانی دەوڵەتی عوسمانی وهاتنی ئینگلیزەوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەدی دەکەین بەوەی کە لەسەردەمی عوسمانیەکاندا لە قەرات هەر کەرو ئێسترمان دەبینی،بەڵام کە ئینگلیز هات لەگەڵ خۆیاندا سەیار هێنایە ناو شارەوە. ، ژنی جەنەڕاڵی ئینگلیزی بە جلێی مۆدێرن و سەردەمیانیەوە دەردەکەوێت کە پێشتر نەبینرابوو،لە دواجاردا لە ئاهەنگ و شایی نەرمین و فەرهادا دێتە ناو ئاهەنگەکەو دەست جلی کوردی پێشکەش دەکەن . خانمی ئینگلیز کامێرای فۆتۆی پێبوو بۆ تۆمارکردن و دکمێنتکردنی سروشت و ڕوداوەکان، لەهەمانکاتدا خانم وێنەکێشە ،لەناو سروشتا تابلۆی دەکێشێ،خانم لەبەرد ەمی پیاوی کوردا مەلەدەکات بێ باکانە لە ناو سروشتا خۆی نمایش دەکات ،ئەمانە سەرەتایەکەن یان هەنگاوێکە بۆ بە مۆدێرنکردنی کۆمەلگە ناساندنی کەلتورێک کە جیاوز لە کەلتوری کوردیە..نابێ ئەو ڕاستیەشمان لەبیر چی کە هەر ئینگلزەکان لە عیراق سەدی دوکان و هێڵی شەمەندەفەر دروستکردن، بەو هۆکارەشەوە پەویەندیەکەی بازرگانی باش و ئاڵگۆڕی کەلتوری دەستی پێکرد.

دەرهێنەر لە ڕوانگەی ئەو گۆڕانکاریانەوە کەبەسەر ناوچەکەدا هاتوو، خودی ئەو پێکهاتەیەیی کە لەناو قەڵاتی هەلوێردا هەیە وەک دانیشتوان ، بنیاتی کارەکتەرەکانی داڕشتوە.دەرهێنەر پێکهاتەی کارکتەری ژنی لەناو کۆمەڵیک فاکتەردا بنیات ناوە، کە ژن خاوەن ئیرادەیەک بێت و بتوانێت دەنگی هەبێت

١/ ئەو فرە دین و کەلتورەیەی کە لەناو قەرات هەبوو، دیارە قەرات وەک نمونەیەکی بچکۆلەی شارێک یان وڵاتێک

٢/ پێکهاتەی دانیشتوانی ناو قەڵات لە کۆمەلێک نەتەوە و زمانی جیاواز

٣/ ڕەچاوکردنی ئەو فۆڕمە تازەییەی مۆدێڕنە کە ئینگلیز لە گەڵ خۆیدا هێناویەتی

ئەم فاکتەرانە هۆکارئ ئەوەبوون کە تەعسبوی دین و نەتەوەیی کەم بێت وقەڵات وەک ناوچەیەکی فرەکەلتوری نەتەوەیی هاوسەنگیەک دروست ببێت.

ئەگەر بگەرێنەوەی بۆ ئیاردەی ژن لەناو درامایی ئادیابین دا دەبینین ،کە زۆرێک لە ژنەکان لە نەکسەوە نەبوونەتە خاوەن ئیرادا ،بەڵکو هەر خۆیان خاوەن ئیرادەیەکی خودی وسروشیتین،

کەسایەتی سعدیە بەکۆمەڵیک گرێ کوێرەوە خۆی دەکات بە قەڵاتدا هەر خۆشی هۆکاری کردنەوە و چارەسەری گرێ کانە، سعدیە لە پێناو ڕزگارکردنی منداڵێکدا چەندین شەو ڕۆژ ڕێگا دەبڕێت تا دەگاتە قەڵات، سعدیە لۆجیکانە بیردەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنێک بۆ منداڵەکە، بۆیە لەبەردەم مالیکێ ناسراو دەڵمەندا دای دەنێت، دواجار هەر خۆشی دەبێتە مامۆستای زمانی فارسی منداڵەکە. سعدیە بە سیقەو بە خۆبونێکی زۆرەوە لەخان دەژی ولەگەڵ عەزیز دەبێتە هاوڕێ و وەک ئافرەتێک بە تەنیا کارەکانی خۆیی دەکات، دوای هاوسەرگێریەکی بەزۆر وبێ ڕەزامەندی خۆیی ،ئەو ئیرادەیە هەر دەمێنت،تا لە کۆتاییدا هەر خۆی داوای جیابونەوە ەکات تا بەتەواوەتی ئازادبێت. کەسایەتی نەرمین کە ڕوبارخالید ئاکتینی دەکات ،بە ئازادانە لەناو بازار و لەسەر دوکان کاری خۆیدەکات ،تا ئەوەی بەئازادی باسی خۆشویستی دەکات و خۆی چەند جار فەرهاد دەگڕیت و دوای خۆشەویستی لێدەکات ، ئەگەر چی فەرهاد سەراتا ڕەفزدەکات ،بەلـا دوای دەبێتە فەرهادەکەی ژیرین و لێێ نابێتەوە تا ئەوەی لە پێناو گەیشتن بە نەرمین بڕیاری هەڵگرتنی دەدات. دوای ئەوەی نەرمین و فەرهاد چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن و دەبنە ژن و مێرد و لە ماڵی پاشاد دەژین . مەسەلەی ڕەدوکەوتن یان هەڵگرتنی کچێک کارێکی قورسە لە سەر خێنزان و دین وکەلتور و کۆمەلگە، بەڵام نەرمین هەر بەئیرادەوە دێتە ناو ماڵی پاشاوە، ئەگەر چی سەرتا بە کچێکی سوک و ڕشکن لەلایەن دایکی فەرهادەوە وەسفدەکرێت، بەلام لەدوای پرۆسەی هاوسەرگیری جێگەو پێگەی خۆی دەکاتەوە . ئەگەر چی کچێکی ڕەدوکەوت و دەبێت شەرمن و خەجاڵەت و لەژێر ئەمر وفەرمانی ماڵی خەزوریدا بێت ،بەڵام نەرمین بەهەمان کەسایتەیەوە بەرگری لەخۆییی بیرو مافەکانی دەکات و لەزۆر شوێندا بەرپەرچی داواکانی ماڵی خەرویش دەبێتەوە.

ئایشەی خوشکی خەدیجە کە لەماڵی مومتاز پاشا دەژی بۆتە گەورەکچیک و هەر شوی نەکردوە،بەمانا کوردیەکەی ئامادە،یە پرچی سپی بهۆنێتەوە و شونەکات ،تا دەگاتە دلخوازەکەی خۆیی،بۆیە بە شیوەیەکی عەقلانی و کەسایەتیەکی بەرزەوە دەگاتە عاشقەکەی. ئەم درامایە جیاواز لە ئەفسانەو داستانە کوردیەکان کە هەمیشە چارەسی عاشقەکان بەمەرگ کۆتاییدێت وەک خەج و سیامەند و شێرین و فەرهادو لاس و خەزال و مەموزین ،بەڵام زۆری عاشقەکان لەم درمایەدا بەیەک دەگەن .

فاتمەخان وەک ژنێکی خاوەن مەقام و پێگەی کۆمەلایەتی ،خاوەن دەسەلاتەو وەک سەرۆک هۆزێک خاوەنی دەست و پێوەندەو دیوەخانی خۆی هەیە، کاریگەری هەیە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتیەکان و بەشداری سیاسیەت و هاوکاری شۆڕش گێرەکان دەکات.

شەهرەزاد کە بۆماوەی چەندین ساڵ لەگەڕاندابووە شارەو شار بۆ دۆزینەوەی منداڵەکەی ،بە مانایەک کە بێ هیوا نەبوە لە دۆزینەوەی لە هەوڵ گەرانی بەردەوامدابووە ، ئەم هەوڵ و گەران و ماندونەبونە بەبێ ئیرادە سیقە بە خۆنەوە نەبێت نا گاتە ئامانج .

بە شیوەیەکی گشتی ژن لەم درامایەدا خاوەن پێگەو بەهایە ، لەناو خێزانەکاندا هاوسەنگەیەکی باشی بەینی ژن مێردایەتی دەبینین، پەیوەندی نیوان خەجیج و مومتاز، نەرمین و فەرهاد ،ئەگەر چی بەهچەت پاشا کەشێکی خۆپەرست و چاوچنۆک و ئاژاوەگێرە، بەڵام زکیەیی ژنی پێگەیەکی هەیەو لای بەهجەت پاشاش ڕێزی هەیە.

تێبینی:

ئەم درامایە وەنەبێ جێگای ڕەخنە نەبێت لە ڕووی سیانریۆ دیالۆگ و ومونتاج و لۆکەیشنەوە، بەڵام بەگشتی درامایەک بوو کە جێگای سەرنج بوو، بەتایبەتی لە ڕووی نواندنەوە ئاسێکی جوان و بەرزی چێژ بەخش بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP