هەرێم نیوز
چەند کۆمپانیایەک بانگەشەی ئەوەیان کردووە هاوڵاتیان بە ڤیزەی بازرگانی دەنێرن بۆ حەج، بەهۆی هەڵخەڵەتاندن و نەبوونی مۆڵەتی کارکردنەوە کارەکانیان ڕادەگیرێت و دەستگیردەکرێن.
حەسەن فەھد کەنانی وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق دەڵێت، چەند کۆمپانیایەکی حەج و عەمرە ھاووڵاتیانیان ھەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ڤیزایان دابین دەکەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی.
دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون.
حەسەن فەهد کەنانی دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگانەی ھاووڵاتیان ھەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەکەن بەرامبەر بە بڕێکی زۆر لە پارە.
باسی لەوەش کرد، ڤیزای حەج بۆ ھاووڵاتیان لەلایەن دەستەکەوە دەدرێت و ھیچ کۆمپانیایەک و نوسینگەیەک ناتوانێت ڤیزا دابین بکات.