دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قادر كەڕەم كرد كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار كارمەندی كێڵگەكە.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، رایگه‌یاند، "ئەمریکا بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، هێرشی لەو جۆرە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقه‌، هانی دەسەڵاتداران دەدەین لێکۆڵینەوە بکەن و هێرشەکەرەکان ڕوبەڕوی یاسا و دادگا بکەنەوە".

راشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە لە هێرشەكەدا برینداربوون.

دەشڵێت، داوا لە بەرپرسان دەکەین بەدواداچوون بۆ هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بکەن و هەموو ئەو کەسانە بدەنە دادگا کە بەرپرسیارن.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: هێرشەكەی بەتەواوەتی بەزاندنی سەروەری خاكی عێراقە

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەینی كاتژمێر 6:45ی سەرلەئێوارەی بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری قادر كەڕەم، هێرشەكە جگە لە نانەوەی زیانێكی زۆری ماددی، هەروەها قوربانیشی لێ كەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP