دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئاری هەرسین: پیلانگێریی سیاسی هەیە بۆیە هەڵوێستمان وەرگرتووە

هەرێم نیوز

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەكات، سەندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنكی كوردستان داناندرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتیی کوردستان لە سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا نوێترین هەڵوێسی حزبەکەی لەبارەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن مۆری دیموكراسی لێبدرێت كه‌ هیچ موئامه‌ره‌یه‌كی سیاسی نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام "ئێستا موئامه‌ره‌ی سیاسی هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ نه‌ دژی هه‌ڵبژاردنین و نه‌ دژی یاساین، ئێمه‌ دژی موئامه‌ره‌ی سیاسیین".

وتیشی، ئەگەر پارتی بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات، "هەڵبژاردنەکە ناکرێت. هەڵبژاردنیش نەکرێت، سندووق لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان داناندرێت."

هاوكات روونی دەكاتەوە، ئەگەر سندووقی دەنگدان لە بەشێك لە دابنرێت و لەلایەكی دیكە دانەندرێت واتا راگەیاندنی دوو ئیدارەیی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاره‌ له‌ 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری وایه‌ كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات و بایكۆتی كردوه‌.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP