هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ئاشكرایکرد، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لەشاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا، ئەمبوڵانسێكیان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوەو بهو هۆیهوه چهند كهسێك گیانیان لهدهستداوه.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین رایگەیاند: بەداخەوە لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد ئەمبوڵانسەکەمان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.
ئاماژەش بەوەشدراوە لە ئاکامی ڕووداوەکە سێ کەس بوونە قوربانی، و لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.