دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

بودجە بۆ پڕۆژەیەک لە رانیە تەرخانکرا

هەرێم نیوز

گوژمەی 60 ملیۆن دینار بۆ كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، رایگەیاند: لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP