هەرێم نیوز
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
نوری مالیکی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت تاوتوێی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردوه، گوێمان له‌وه‌بوه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوایده‌خات بۆ مانگی 10ی 2024 ئه‌مه بابه‌تێكی ته‌كنیكییه و په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه كه واده‌كه‌ی دیاری بكات و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت".
هەروەها له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌ك بینیتان فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رگرت و چاره‌سه‌ر سروشتی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆزراوه‌ته‌وه و وتیشی: بابه‌ته‌كه قورس نییه ئه‌گه‌ر بێت و ئیراده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، بێگومان كێشه‌كان ئاسانن بۆ چاره‌سه‌ركردن.
لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، مالیکی وتی، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیرادەیەکی بەهێز و پتەوی لەگەڵ خۆی هێنابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ. مالیکی دووپاتی کردەوە، "ئێمە قبووڵی ناکەین و ڕێگەش نادەین بە هیچ شێوەیەک هێرش بکرێتە سەر هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان".