هەرێم نیوز
هاتوچۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەنگۆی کوژرانی کارمەندێکیان و رایدەگەیەنێت، ڕوداوەکە خۆکوژیی بوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: بە گرنگی دەزانین روونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ڕووداوی خۆکوژی کارمەندی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هەڵگورد محمود مستەفا) کە لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەکەیان چەواشە کردووە و بە شێوەیەکی ناڕاست زانیارییەکانیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لەسەر شەقام کوژراوە.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشیخستۆتەڕوو، کارمەندی ناوبراومان سروشتی کارەکەی لەسەر شەقام نەبووە و ئەرکەکەی لە هۆبەی کۆنترۆڵ بووە و لە درەنگانی شەو لە ناو ماڵەکەیدا بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) کۆتایی بە ژیانی هێناوە، وە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆکار و ووردەکاری ئەو ڕووداوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە تاوانێکی کوشتن بووبێت، بەڵکو ڕووداوەکە (خۆکوژی) بووە.