هەرێم نیوز
سوپای عێراقی فیدڕاڵ دروێنەی گەنم و جۆ لە جووتیارانی سنووری سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی فیدڕاڵ،جووتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان سه‌ر به قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركووك ئاگەدارکراونەتهوە کە دروێنەی بەرووبوومەکانییان قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات دووچاری لیپرسینه‌وه ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن.
جووتیارە کوردەکان سەدان ساڵە لە زەوییەکانیان کاری دروێنە دەکەن، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی بەعس گرێبەست بۆ عەرەبە هاوردەكان کراوە بۆ خاوەندارێتی ئەو زەوییانە، سکاڵا لای سوپای عێراق دەکەن، بەوەی جووتیارە کوردەکان لەسەر زەویی ئەوان کشت‌وکاڵیان کردووە و بەمەش ڕێگری لە دروێنەی جووتیارە کوردەکان دەکرێت.
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كه رایانگه‌یاند، داوا له نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره‌كه بكه‌ن و بڕیاره‌كه پووچه‌ڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دروێنه‌ی به‌روبومه‌كانیان بكه‌ن، چونكه هیچ بیانوویەک بۆ ڕێگریی لە دروێنەی جووتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان نییە و بە بڕیاری دادگاش گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان هەڵوەشاونەتەوە.