دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ‌ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە كۆتایی دێت و دواتر مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆررانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەردەوامە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینیەكە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

دەشڵێت، لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لەم مانگەدا لە عێراق كیێشەی كەمی سیولە هەبووە و بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی عێراقیش لە هەفتەی ڕابردوو دواكەوتووە بۆ ئەمڕۆ و ئەمڕۆ مووچەیان پێدراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP