دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

قاسم ئەعرەجی: ئارامی هەرێمی کوردستان بە ئارامی عێراقەوە گرێدراوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوونەوە و رایانگەیاند، جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات، هاوکات، قاسم ئەعرەجی وتی، "ئارامی هەرێمی کوردستان بە ئارامی عێراقەوە گرێدراوە."

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبوه‌وه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

لە کۆبونەوەکە، هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان كرده‌وه‌ و هاوڕا بون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌مو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات. 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەی بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى و تيمه‌كه‌ى کرد لە هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌ بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگيريدا ئەنجامی دەدەن.

لە بەرامبەردا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌، هەروەها ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانه‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد له‌ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP