هەرێم نیوز
کۆمپانیای دانەگاز بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی گازیان لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرتوە، دەشڵیت: سەلامەتی و تەندروستی کارمەندانیان لە پێشینەی کارەکانیانە.
لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی، دانەگازدا هاتووە، "کاتژمێر 06:40ـی ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە کۆگەیەکی گازی کۆندێنسەیت لە رێگەی هێرشێکی تیرۆریستی درۆنییەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیراژیدییەدا چوار لە کارمەندان گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری چاککردنەوەی کۆگەکە بوون."
لە راگەیندراوەکە هاتووە، هەموو کەس لە دانەگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانییان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن.
كۆمپانیای دانهغاز دهڵێت، "پاراستنی تەندروستی سەرجەم ئەندامەکانی بە کارمەندان و بەڵێندەرانەوە لە پێشینەی کارەکانیدایە، هەرچەندە هیچ زیانێکی بەرچاو بە دامەزراوەکە نەگەیشتوە، بەڵام بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی کارمەندان و دامەزراوەکانی کارکردن، کارەکانی بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا و گۆڕانکاری لە ڕێکارەکاندا کرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهكهن لە ئاستە بەرزەکاندان بۆ پشتگیری لە پابەندبونەكانیان و دادگاییکردنی تاوانباران.
لە راگەیاندراوەکەی دانەگازدا هاتوە، بەتەواوەتی پابەندین بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها خاوەن پشکەکانمان. چاومان لەوەیە هەرکاتێک ئەنجامدانی کارەکانمان سەلامەت بوو، دەست بە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بکەینەوە.