هەرێم نیوز
یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا ئەرکی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر و بەغدا سەبارەت بە چاکسازیی کەرتی ئەمنیی تا ساڵی 2026 درێژ بكاتهوه.
ئهمڕۆ دووشەممە 29ی 4ی 2024 ئهنجوومهنی یهكێتی ئهورووپا بڕیاری درێژكردنهوهی ئهركی نوێنهرایهتی ڕاوێژکاریی یهکێتیی ئهورووپا بۆ پشتیوانی له چاکسازیی كهرتی ئهمنی له عێراق EUAM، تا 30ـی نیسانی ساڵی 2026 درێژكردهوه، به تهرخانكردنی بودجهیهک كه بڕهكهی نزیکهی 66 ملیۆن یۆرۆیه.
هەروەها ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەرکی یەکێتیی ئەورووپا له عێراق، هەموارکرانەوە، بەجۆرێک کە زیاتر بەشداری لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئەمنیی عێراق بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نوێنهرایهتی ڕاوێژکاریی یهکێتیی ئه وروپا له عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2017 لە وەڵامی داواکاریی حکوومەتی عێراق، بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی مەدەنی دەستیپێکرد.
نوێنەرایەتییەکە کە بارەگاکەی لە بەغدایە و نووسینگەیەکی لە هەولێرە، ئەرکی سەرەتایی یەک ساڵ بوو، تاكو ئێستا سێجار درێژکراوهتهوه، ئەمەش دوای هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی عێراق
ئەم ئەرکە کە لەلایەن چەندین هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکرێت، لە نێویاندا پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق لە بوارەکانی وەک چاکسازیی دامەزراوەیی، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، دژە گەندەڵی، پاراستنی میراتی کولتووری، بەڕێوەبردنی یەکگرتوویی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و توندوتیژی لەخۆدەگرێت.