دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

تاوەباران و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، تاوەبارانی بەهێز،  هەورەتریشقە ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، رایگەیاند: دیمەنی ئێستای کەشی ناوچەکە لەمانگە دەستکردەکانەوە وەک دەرەکەوێت کاریگەری شەپۆلەکەی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک دەرکەوتووە بە تاوە بارانی جیاجیا و ھەورە بروسکە لە ھەندێ شوێندا و کاتەکانی داھاتووش حاڵەتەکە فراوانتر ئەبێت بۆ ناوچەکانی دیکە بەرێژەی جیاواز ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت و باران ئەبارێت کە شوێن بۆ شوێن رێژەکان جیاواز ئەبێت لە نمە باران تا بارانی بەخوڕ ئەگەر کراوەیە و تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت .

ئەوەشیخستەڕوو، بۆ سبەی چوارشەمە 1/5/2024 کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاک ئەبێتەوە و بەھەمان شێوە تاوە باران و بروسکە دەستپێدەکاتەوە و لەرۆژانی داھاتوودا ئاستی دابارین و ھەورە بروسکەکان بەھێزتر ئەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP