هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە، دەشڵێت، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خرانه ڕوو و ههڵساندنيان بۆ كرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/4/30 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه چوو.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خرانه ڕوو و ههڵساندنيان بۆ كرا، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه و ده‌رباره‌ى كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان، بيروڕايان گۆرييهوه.
ئەوەش هاتووە، هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييهكان ده‌ربڕى.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لاى خۆيانه‌وه كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كرده‌وه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێويست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى.