دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە چەند ڕێنماییەک بەهاوڵاتیان دەدرێت

هەرێم نیوز
بەهۆی پێشبینی کردنی لافاو لە چەند ڕۆژی داهاتوو، حکومەتی هەرێم چەند ڕێنماییەک بەهاوڵاتیان دەدات تاوەکو خۆیان لە مەترسی و زیانەکانی شەپۆلی بارانبارینەکە بپارێزن:

بە گوێرەی پيشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت. لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:

1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.

2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.

3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.

4- شۆفێری مەکەن.

5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.

6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.

7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP