هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بەهای خۆراکی خواردنەکە لەدەست دەدات.
دکتۆر مارگاریتا لڤۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی دەڵێت، خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ڕێگر دەبێت لە هەڵمژینی ئاسن لە خۆراکدا، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات، چا مادەی تانینی تێدایە، ئەمەش ڕێگری لە پرۆسەی هەڵمژینی ئاسن لە خۆراک دەکات، بەڵام ئاستی کاریگەری نەرێنی خواردنەوەکە بەندە بە تەندروستی کەسەکە و کوالیتی و بڕی چایەکە و کاتی خواردنەوەکەی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کافاینەی لە چادا هەیە ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی ئاسن و مەگنیسیۆم لە خۆراکەکەدا، هەروەها ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن ویستی چا بخواتەوە، باشترە لانیکەم دوای ٤٠ خولەک بیخواتەوە.
سەڕەرای ئەم قسانە چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەکو:
- بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن.
-چا یارمەتی کرداری سوتاندنی چەوری و کەمکردنەوە کێش دەدات.
-لەبەر ئەوهی چا ناهێڵێت خوێن لە خوێنبەرهکاندا بمێنێت له نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرهکان دهمان پارێزێت.
- چا دهوڵەمەنده بە چەندین جۆر دژە ئۆکسانی جیاواز کە نیشانەکانی پیری و چونە تەمەن دوادهخات.
- چا یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک دهدات، لەو کەسانەی نایخۆنەوە.