دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

سستبوونی گورچیلە؛ هۆکارەکان و چارەسەر

هەرێم نیوز

سستبوونی گورچیلە

سستبوونی گورچیلە بەو واتایەی کە گورچیلە ناتوانێت ئیش و فرمانەکانی بە شێوەی پێویست بەڕێوە ببات وە کاتێک ڕوودەدات گورچیلە توانای نامێنێ بۆ فلتەرکردنی خوێن و پاککردنەوەی لە ماددە زیانبەخشەکان.

نیشانەکانی سست بوونی گورچیلە

عادەتەن کاتێک کەسێک تووشی سستی گورچیلە دەبن کۆمەڵێک نیشانەیان تێدا ڕوودەدات وە دەکرێ ھیچ نیشانەیەکیشیان نەبێ.

ئەو نیشانانەی کە دەکرێ ڕووبدەن بریتین لە:-

١.کەمبوونەوەی میز

٢.ھەڵئاوسانی پەل و قولە پێ و پێیەکان بەھۆی کۆبوونەوەی ئەو ئاوەی کە گورچیلە نەیتوانیوە فلتەری بکات.

٣.ھەست کردنی لەڕادەبەری ماندوێتی.

٤.دڵتێکەڵھاتن

٥.بوونی ئازار و پەستان لەسەر سییەکان

٦.فێ (پەرکەم)

٧.ھەناسەتەنگی

نیشانە سەرەتایەکانی بریتین لە:

١.کەمبوونەوەی میز

٢.ھەڵئاوسانی پەلەکان

٣.ھەناسەتەنگی

ھۆکارەکانی سست بوونی گورچیلە :-

سست بوونی گورچیلە دەکرێ ڕووبدات لە ئەنجامی کۆمەڵێک ھۆکار یاخود حاڵەت ، وە ھۆکاری سست بوونی گورچیلەکە جۆری سست ببونەکەش دیاری دەکات.

ئەو کەسانەی کە لە یەک ھۆکار لەم ھۆکارانەی خوارەوەی زیاتری ھەبوو مەترسی سست بوونی گورچیلەی زیاتی ھەیە.

د. کاوە فقی رحيم
دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لەنەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆو نەزۆکی پیاوان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP