دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئاسایشی هەولێر بکوژی تاوانەکەی کۆمەڵگای مەلائۆمەری دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژی 
تاوانەکەی کۆمەڵگای مەلائۆمەری دەستگیرا، دەشڵێت کوژراوەکە خەڵکی تورکیایە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر:

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٩ لە کۆمەڵگای مەلائۆمەری سەر بە شاری هەولێر تاوانێکی کوشتن ڕوویدا، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کوژراوەکە ناوی (اسماعیل) ەو خەڵکی وڵاتی تورکیایە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان بەدواداچون کراو  توانرا ناسنامەی کەسی بکوژ بەناوی (م، خ، ط) ،کە ئەویش خەلکی وڵاتی تورکیایە ،دەستنیشان بکرێت.

دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لەلایەن  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان تۆمەتبار و هاوکارێکی تری تۆمەتبار بەناوی (ج ، أ ،أ) دەستگیر کران، کە بەنیازبون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر.

هەروەها تۆمەتباری سێیەمیش بەناوی(ج ،م ،ن) کە بەهامان شێوە هاوکاری  بکوژ بووە بۆ هەڵهاتنی، لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناو شاری هەولێر دەستگیر کرا.  

جێگەی ئاماژەیە تۆمەتباری سەرەکی (م، خ، ط) لە لێکۆڵینەوەکان دانی بەوەدا ناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە ووڵاتی تورکیاش تاوانێکی تری کوشتنی ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP