هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 1200 لاپتۆپ و داتاشۆیی بۆ مامۆستایانی راهێنەر دابینکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی 600 لاپتۆپ و 600داتا شۆی شەحن بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابینکرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر لاپتۆپێکی پێدراوە ، لەم هەفتەیە هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر داتا شۆیەکی شەحنی پێدەدرێت کە بەهای لاپتۆپ و داتاشۆکان شەش سەد و حەوت ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینارە(607,800,000) .
لەراگەیاندراوەکەشدا هاتوە، دابینکردنی پێداویستیە سەرەکییەکانی مامۆستای ڕاهێنەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردە 2023- 2030 دەبێت کە ئەمساڵی خوێندن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.