دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فلیپین کرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فلیپین لە عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی فلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP