هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
پێگهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه كه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی ئهمڕۆ یهكشهم 5ی5ی2024 دهگاته تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بهگوێرهی زانیارییهكان، نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
میدیای ئێران هەواڵی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە. ئاژانسی میهری ئێران دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیە.
لەو بارەیەوە، عادل باخەوان، نوسەر و مامۆستای زانکۆ، دەڵێت: بانگهێشتێکی فەرمیی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران و پێشوازیلێکردنی لەلایەن کەسی یەکەمی ناوەندەکانی بڕیارەوە لە تاران، دەکرێت وەک دەرفەتێکی گرنگ و بەهادار و ناوازە لەلایەن هەولێرەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.