هەرێم نیوز
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ئاشكرای ده‌كات كه به مووشه‌كێكی پێشكه‌وتووی كروز به‌نده‌ری حه‌یفایان له ئیسرائیل كرده ئامانج.
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه خۆیان به "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" ناودەبەن لە بەیاننامەیەکدا باسیان لهوهكردوه، پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە وەڵامی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە 7ی 10وه سەریهەڵداوه، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بەندەری حەیفا.
له‌به‌رامبه‌ردا تاكوو ئێستا لایه‌نی ئیسرائیلی هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق باسی لێوه ده‌كات نه‌بووه و هه‌روه‌ها تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی مقاوهكهی ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌نده‌ری حه‌یفا ئاشكرا نه‌كراوه.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس لە 7ی 10ی 2023وه له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل له شه‌ڕدایه، به‌هۆی هێرشی فراوانی ئیسرائیله‌وه تائێستا زیاتر له 34 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، لەوکاتەشەوە ناوە ناوە گروپەکانی عێراق هێرش دەکەنەسەر ئیسرائیل.