دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

لێدوانی نوێی وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی چوار

هەرێم نیوز

وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو رێوشوێنه‌كان لای ئه‌وانه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ته‌واوبوه‌ و واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ لای وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جه‌ناب  له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "لای ئێمه‌وه‌ هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ین".

ئاماژەی بەوەشدا، بانكی TBI، بەپێی مەرج و رێنوێنییەكانی بانكی ناوەندی فیدراڵی عێراق، بەشدارە لە پرۆژەی (هەژماری من).

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ، شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقTBI سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ تیمی پرۆژەی هەژماری من كۆ ببێتەوە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نزیكەی ساڵێكە دەستی كردووە، بە بەبانكیكردنی مووچەخۆران، لە ئێستا زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر بە بانكی كراون، زیاتر لە 200 هەزار كارتی بانكی دراوەتەوە بە مووچەخۆران.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP