هەرێم نیوز
لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. 16 تیمی ئاگرکوژاندنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئاگرەکە لە بازاڕى سیروانە کە دەکەوێتە ناو بازاڕى قەیسەرى و زیانى بە چەند دوکانێک گەیاندووە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویدابێت.