هەرێم نیوز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، تاووتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2024/5/6) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، تاووتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسيان له زه‌مينه و دهرفهتهكانى زيادكردنى جووڵه و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئەوەش هاتووە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 5ی 5ی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.