دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: جێگەی سەرسوڕمانە عێراق مووچەی مانگی 4 فەرمانبەران نانێرێت

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەموو داواكارییەكانی عێراقی بۆ دابینكردنی مووچە جێبەجێكردووە و جێگەی سەرسوڕمانە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران نانێرێت.

هونەر جەمال بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەیان بۆ بەغداد ناردووە، بەڵام جێگای سەرسوڕمانە كە ئێستا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە، لەكاتێكدا لە عێراق مووچە دراوە و كێشەی نەختینە نییە.

وتیشی، وردبینی بۆ لیستی مووچە كراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانن، بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بەهیچ كێشەیەكی دیكەوە، ئەوان لەسەرووی هەموو كێشەكانەوە دەرگایان كرایەوە لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ و توویانە هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەن ڕادەستی بكەن.

لەبارەی بەبانیكردنی مووچە، هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشكردووە، هەژماری من هەیە و هیچ گرفتێكی دروستنەكردووە و گرفتێكی تەكنیكی و یاسای لەسەر پڕۆژەكە نیە، بەو هیوایەن مەبەستەكەیان تەنها بۆ ئەوەنەبێت بیانەوێت جارێكی دیكە كێشە بۆ مووچە دروستبكەن.

رۆژی یەكشەممە سودانی لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان، هۆكاری نەناردنی مووچەی بۆ هەرێم ئاشكراكرد و رایگەیاندبوو، هۆكارەكەی كەمی پارە نییە، بەڵكو رادەستنەكردنی داهات و هەنگاونەنانە بۆ بە بانكیكردنی مووچە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP