هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، کە بەنیازبوونە سەماعەی قۆپیەکردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئامێرەکان بفرۆشن.
دەرگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراێکی دا ئاشکرای دەکات، لە شەوی 2024/5/3 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار، لە چالاکییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن، کە بەنیازی ساغکردنەوەی سەماعەی قۆپیەکردن بوون بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئامێرەکان بگەیەنن بە کڕیار.
لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 240 دەستگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە .
ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان) لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەمەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.