هەرێم نیوز
لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر، هەورەبروسکە لە ٣ منداڵی داوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.هاوکات لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا پێشمەرگەیەک گیانلەدەستدەدات.
ئەمڕۆ لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە، هەورەبروسكە لە سێ خوێندكاری داوە و دووانیان بە سەختی بریندار بوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ- کەرکوک پێشمەرگەیەك بەناوی (دەرباز یوسف گوانی) خەڵكی سۆران بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا، كە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.