دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە:

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ شەممە؛ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30

سلێمانی: 29

دهۆک :   30 

 زاخۆ  : 32

هەڵەبجە : 31

کەرکوک: 34

سۆران : 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان : 35



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP