دواین هەواڵ

وەرزش‌

 01/06/2024

دەبێت ئەم پاڵەوانە لە یاد نەکەین

دانەر ئەسڵان

ئەگەر چی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر یانەی قووە جەویە تۆمار کرد و هەموان شانازی دەکەین بەو ئەنجامە مێژووییەوە، بەڵام نابێت ئەرکی ئەو ئەستێرەیەمان بیر بچێت کە گۆڵچییەکی ناوازەیە، بەڵام بەندی سەر کورسی یەدەگی یانەکە بوو ئەمڕۆ چۆمان ئەحمەدی گۆڵچی هەموو شتێکی 160 پلە هەڵگێڕایەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە لە پار ساڵەوە هەموانی سەرقاڵ کردووە بۆچی چۆمان یاری ناکات؟

ئەوە بینیمان چۆمان چ ڕۆحییەتێکی هەبوو چی پێشکەش کرد و چی کرد بۆ یانەکەی و جەماوەری هاندەری یانەی نەورۆز بۆیە ناکرێت ئەرکی ئەو گۆڵچی یە ئەستێرەیە لە بیر بکرێت.

لێرەوە من دەڵێم چۆمان پێویستە مافی خۆی پێ بدرێت و هەموان پشتگیری بکەین تا بە شێوەی سەرەکی یاری دەکات و خزمەتی یانەکەی شارە حەیاتەکە زیاتر دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP