دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

گەنجێکی کورد لە وڵاتی ئیمارات پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

هەرێم نیوز

لە وڵاتی ئیمارات، لە شاری ئەبوظەبی، لە زانکۆی ئەبوظەبی، قوتابیانی زانکۆی کوردستان بەشداریانکرد لە (12th Undergraduate Research and Innovation Competition.)

 (محمود خالد عباس اغا سەرسیان) بۆ یەکەم جار وەک گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی هێنا لەسەر ئاستی پێشبڕکێکە. 

پرۆژەکەی مەحموود خالید داهێنانێکی نوی بوو، داهێنانەکە بریتیە لە (Automation of Vertical Sky Crane) کە کرێن خۆی بۆ خۆی دروست دەکات بێ دەستکاری مرۆڤ، ئەم پێشبرکێیە لە سەر ئاستی (٧٨) زانکۆی عەرەبی و (٦٠٠) بەشدار بوو.

ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین، بەو هیوایەین لەڕێگەی پڕۆژە و بیرۆکەی نوێوە، خزمەتی کوردستان و پێشکەوتنەکانی وڵات بکات، پێویستە و گرنگە گەنجانی کوردستان، بەم شێوەیە هەوڵ بدەن فکر و داهێنانی تازە بکەن و لەو ڕێگەیەوە وڵاتەکەیان قۆناغێک بگەنە ببەنە پێشەوە

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP