هەرێم نیوز
هەندێک لە کارگەکانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا و ئەوروپا بەرهەم هێنانیان ڕاگرتووە، بەهۆی ئەوەی چین دەرهێنانی کانزا دەگمەنەکان و موگناتیسی سنووردار کردووە لە زەوییەکانی وڵاتەکەی.
ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دروست کردووە، چونکە زیاتر لە %90 ئەو زەوییانەی کە ئەو جۆرە کانزایانە لە خۆ دەگرن دەکەونە وڵاتی چین. ماددەکان بەشێکی گرینگن لە دروستکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلە دووڕەگەکان (Hybrid) و کارەباییەکان.
کێشەکە تەنها بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل ناگرێتەوە، بەڵکو هەر یەک لە بوارەکانی ڕۆبۆت و بەرگریش دەگرێتەوە.