دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی دڕندانە بوو

هەرێم نیوز

لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئێرن دا دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر وێستەگە ئەتۆمییەکانی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێستا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دانوستان و گفتوگۆ. 

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستونبوڵ دەربارەی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند: هەموو رێگەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگرینەبەر.

وتیشی هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی دڕندانە بوو.

ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، "تره‌مپ خیانەتی لە ئێران کرد و ملکەچی تەماحی تاوانبارێک بو، کە خوی بە هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خاک و سامانی گەلان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، "بێدەنگی لەبەرامبەر کردەوەی دوژمنکارانە جیهان دەگەیەنێتە قۆناغێکی مەترسیدار، داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، واشنتن لەگەڵ ڕژێمی جینۆسایدی ئیسرائیل کاردەکات، کە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر گەلەکەمان نیشان دەدات".

وتیشی، "کاتێک لەگەڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئەوروپا (E3) و یەکێتی ئەوروپا قسەمان دەکرد، ئەمریکا بڕیاریدا ئەو دیپلۆماسییە لەناوببات، لەم دۆخە دەتوانین دەرەنجام چی بەدەستبهێنین؟". لە ڕوانگەی بریتانیا و بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، مەسەلەکە ئەوەیە کە ئێران دەبێ "بگەرێتەوە" بۆ سەر مێزی دانوستان، بەڵام چۆن ئێران دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شتێک کە هەرگیز بەجێی نەهێشتوە، چ جای لەناوبردنی؟

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، بە گوێرەی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەیە و چەند بژاردەیەکیشیان بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەستدایە. گوتیشی: "ئەمەریکا و ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان هێڵی سووری گەورەیان بەزاند و نازانم لە داهاتوودا چ ڕێگایەک دەمێنێتەوە بۆ دانوستان."
عێراقچی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد "سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆ دەبمەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP