دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگری ئەمریکا: کە ترەمپ قسە دەکات دەبێت جیهان گوێی بۆ بگرێت

هەرێم نیوز

پیت هێگسێت وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ دانیال کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بەشدارییان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کرد.

پیت هێگسێت وتی هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران لە نیوەی شەودا بۆ لەناوبردن یان تێکدانی بەرچاوی چالاکییەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە.

ستایشی سەرکردایەتی "بوێر و بەرجەستەی"ی ترەمپی کرد و وتی کاتێک ترەمپ قسەیەک دەکات دەبێت جیهان گوێی بۆ بگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ترەمپ مۆڵەتی 60 ڕۆژەی بە ئێران دا، دەبوو تاران بە جددی وەریبگرتبا.

پیت هێگسێت وتی هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەلایەن ئێرانەوە وەڵامێکی توندی لەگەڵ دەبێت و ئێران دەبێت زیرەک بێت بۆ ئەوەی بە جددی وەریبگرێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهێزترین سوپای جیهان چەند هەفتە و مانگێکیان تەرخان کردبوو بۆ جێگیرکردن و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP