هەرێم نیوز
عەلی شەمخانی دەڵێت: “یارییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و سوپرایزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن”.
عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران شه‌مخانی له پلاتفۆرمی ئێكسدا ڕایدەگەیەنێت: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریمانه بكه‌ین كه دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوی له‌ناوچوون، به‌ڵام یارییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه چونكه ماده پیتێنراوه‌كان و شاره‌زاییه ناوخۆییه‌كان و ئیراده‌ی سیاسی هێشتا ماون".
گووتی: "ئێستا ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسی و ئۆپه‌راسیۆنی له‌گه‌ڵ مافی به‌رگری ره‌وا له ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌زانێت زیره‌كانه یاری بكات و خۆی ده‌پارێزێت له ته‌قه‌كردنی كوێرانه. سوپرایزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن!".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند كه "ئێمە هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ئه‌نجام دا".