هەرێم نیوز
47هەمین دانیشتنی لیژنەی میراتی جیهانی یونسکۆ پاریس ، بە فەرمی گۆڕستانی ئیمپراتۆری شایای ڕۆژاوای خستە ناو لیستی میراتی جیهانیەوە. بەمەش ژمارەی شوێنە میراتییەکانی جیهانی لە چین گەیشتە ٦٠ شوێن، ئەمەش پێگەی پێشەنگی چین لە پاراستنی میراتی کلتوری جیهانی بەهێزتر دەکات. گۆڕستانی ئیمپراتۆری شایا- لە شاری یینچوان، لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری نینگشیای نەتەوەی هوی دایە، لە بناری ڕۆژهەڵاتی بەشی باشووری چیاکانی هێلان، ئەمەش کۆمەڵێکی شاهانەیە بۆ ناشتنی پاشاکانی خاندانی شیای ڕۆژاوا (١٠٣٨-١٢٢٧)، کە لەلایەن گەلی تانگوتەوە لە باکووری ڕۆژاوای چین لە نێوان سەدەی یازدە و سێزدەدا دامەزراوە.شوێنەکە ڕووبەرێکی بەرفراوان کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و لەخۆدەگرێت:٩ گۆڕی شاهانە-٢٧١ گۆڕی لاوەکی-شوێنێکی تەلارسازی لە کۆتایی باکووردا بە ڕووبەرێکی ٥.٠٣ هەکتار-٣٢ شوێنی پاشماوەی بینا و ئاوەڕووەکانی بەرگری لە لافاو،وەک گەورەترین پاشماوەی شوێنەوارناسانەی گۆڕستانی ئیمپراتۆری شایا کە پارێزراوە، ئەم گۆڕانە بەڵگەی ئةو حوکمڕانییەی کە نزیکەی ٢٠٠ ساڵ خایاند، هەروەها ڕۆڵی ناوەندیی ئەو خاندانە دەخاتە ڕوو لە بوونی بە ناوەندێکی سەرەکی لەسەر ڕێگای کۆنی ئاوریشم