هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر چەند بڕیار و سزایەک بۆ هاوولاتییان دەخاتە ڕوو.
ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە بەفیرۆنەدانی ئاو راگەیاند: "بۆ بەفیڕۆ نەدانی ئاو بەگوێرەی یاسای ژمارە 4 بۆ پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت ئاگادارکردنەوە دەدرێت، ئەگەریش پابەند نەبێت ئەوکاتە دەبێتە سزادانی دارایی ئەگەریش هەر پابەند نەبوو دەدرێتە دادگە".
بڕی سزای داراییەکە بۆ نەبەستی تەوافەی ئاو ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت".
ناوبراو جەختیش لەوەدەکاتەوە: "هەر کەسێکیش زیادەڕۆیی کرد لەسەر تۆڕەکانی ئاو یاخود بۆڕیی بشکێنێت ئەوا تێچووی شکان و چاکردنەوەکەی دەدرێتە ئەستۆی یان ئاوێکی زۆری بەکارهێنابێت".
سزایەکی نوێ بۆ سەرپێچیکاران دەخاتەڕوو: "ئەگەر کەسێک سەرپێچی بکات
بە ڕاکێشانی هاوبەشێک بە بڕی 450 هەزار سزا دەدرێت".
ڕابەر حسێن، داوایەکیش ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت: "وێنە و ڤیدیۆی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن کە سەرپێچی دەکەن و تەوافەی ئاو نابەستن و ئاو بەفیڕۆ دەدەن".