دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

سترێس ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە؟

🔺ئایا ..!!
سترێس ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە
 ئا: دەریا
 سترێس ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە، 
چونكە سترێس هاندەرە بۆ دەردانی چەند هۆرمۆنێك 
وەكو كۆرتیزۆل و ئەدرینالین كە فرمانی هۆرمۆنی ئینسولین دەشێوێنن یان وا لە خانەكانی لەش دەكەن كە بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین Insulin resistance پەیدا بكەن، 
بەمەشەوە ئاستی شەكری خوێن بە خێرایی بەرزدەبێتەوە. لە حاڵەتی سترێسی درێژخایەندا شەكری خوێن بە بەردەوامی لە ئاستێكی بەرزدا دەمێنێتەوە. 
لە لایەكی دیكە سترێس هۆكارە بۆ گرنگی نەدان بە خۆراك و ستایلی ژیانی ڕۆژانەی تەندروست، هەروەها زیادبوونی كێشی لەش كە هەموویان هاندەرن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، 
 
هەروەها كاریگەری دەكاتە سەر هۆرمۆنی ئینسولین بە شێوەی كەمكردنەوەی دەردانی یان گۆڕینی كاریگەریی ئینسولین لەسەر خانەكانی لەش و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن.
بەھیوای لەش ساغی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP