هەرێم نیوز
كەمێك پێش ئێستا لەنزیك فولکەی مامەڕیشەی شاری سلێمانی، ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویدا و لە ڕوادوەكەدا پیاوێك گیانی لەدەستداوە و پێنج كەسی دیكەش برینداربون كە چواریان منداڵن و باری تەندروستیان جێگیرەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا شەش کەس بونەتە قوربانی. کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنجەکەی دیکە بریندارن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی كە گیانی لەدەستداوە، پیاوە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە. هەروەها بریندارەكان لە ژنێك و چوار منداڵ پێكهاتون كە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە.
بەگوێزەی زانیارییەكان، ڕوداوەكە لە نێوان ماتۆڕێکی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێک دا بوە و لە نزیك حەمامەكەی لای فولكەی مامەڕیشە، كە دەوكەوێتەسەنتەری شاری سلێمانیەوە.