دواین هەواڵ

کلتور‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

چارەنووسی مادام پوڤاری

سدیق عەزیز

ڕۆمانی مادام پوڤار لە نووسینی نووسەری فەڕەنسی گۆستاڤ فلۆبیرە، لە ساڵی ١٨٥٧ ئەم ڕۆمانە بڵاو دەکرێتەوە ،لە دوای بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە نووسەر دەدرێتە دادگا، بەناوی تشهیرکردن بە کۆمەلگە و بڵاکردنەوەی زیاتری بەد ڕەوشتی . ئەو کاتەی ڕمانی مادام پوڤاریم لەسەر شانۆ بینی،بوەمایە سەرسوڕمانم ڕۆمانێک پڕ لە فەنتازیایی سەفەر و سێکس و خۆڕازاندنەوە.

کەپیتالیزم بکوژی عەشقە ،بکوژی دونیایی ڕوح و هەستەکانی مرۆڤە، دونیای بورجوازیەت پڕە لە فەنتازیای ڕۆمانسی و عەشقی ڕوکەش و زاڵبونی غەریزە سێکسیەکان . سیستەمی کە پیتالیزم نمایشکردنی مرۆڤەکانە بە مایکەب و سیمایەکی ڕوکەشەوە. کەپیتالێزم چەندێک کار لەسەر چەوساندنەوەی مرۆڤەکان دەکات، دوو ‌هێندە کار لەسەر بەکاڵاکردنی جەستەی سێكسی دەکات.

هەر لە ڕیکلام کردن بۆ شوکەلاتەیک تا فرۆشتنی خانوویەک بەدەر نیە لە نیشاندانی جەستەیەکی سێکسی لە هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو.سەرمایەیەکی تری کەپیتالیزم بڵاکردنەوە ئەو فیلمە پۆڕن و سێکسانە کە لە سەدان سایت و ماڵپەڕدا کایان لەسەر دەکرێت. مادام پوڤاری کچە جوتیارێکی یەکێک لە گووندەکانی فەڕەنسایە،خەونی چوونە پاریسی هەیە. یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ دکتۆری گوندەکەیانە، کە ڕۆژێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی باوکی دێتە ماڵەوە ،لەوێدا عەشقی یەکتری دەبن. مادام پوڤاری هەستدەکات کە فەنتزیاو خەیاڵە ڕۆمانسیەکانی زۆر لەوە گەورەترە کە ئەم هاوسەر دکتۆرەی بتوانێت بۆی دابین کات، ئەگەر چی مێردەکەی تا بڵێێت مهیرەبانە لەگەڵیدا ، بەلام هەست بە بێزاری و بێتاقەتی دەکات .

مێردەکەی لەم گوندەوە دەیگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی گەورەتر تا ئەو بێ تاقەتیەیی بڕەوێتەوە، بەڵام هێچ گۆڕانکاریەک ڕوونادات و لە بێتاقەتیەکەی کەم نابێتەوە. بۆ یەکەم جار مادام پەیوەندیەکی ناشەرعی لەگەڵ خوێندکارێکی بەشی یاسا دروستدەکات کە لە پاریسەوە بۆ سەردان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان، خوێندکارەکە باسی جوانی پاریس و شەوانی باڕەکان و خواردنەوە و ڕابوردنی بۆ دەکات ، بەهیوای ئەوەی کە بیبات بۆ پاریس، بەڵام لەم پەیوەندیەدا سەرکەوتو نابێت. شەوێک لەگەڵ مێردەکەی دەعوەتێکی شاهانە دەکرێن لە لایەن کۆمەڵێک سەرمایەدارو بورجوازەوە. مادام پوڤاری تووشی شۆکی ئەخلاقیەتی بورجوازیەکان دەبێت لە ئەتیەکەیت و جل و بەرگ و شێوەی خواردن و خواردنەوەیان ، دنیای شەراب نۆشین و سەما و ڕابواردنیان .

لەدوای ئەو شەوەوە، پوڤاری دەبێتە کەسێکی تر، ئەو کاتەی کە لەگەڵ کارەکەری و دایەنی منداڵەکەی وەک هاوڕێ وابوون، لە دوای ئەوە دەبنە دووکەسی زۆر جیاواز.مادام بە کارەکەرەکەی دەڵێت کە هاتیتە ژوورەوە دەبێت لەدەرگابدەیت ، لە ژووری خۆت نابخوێت و بە مادام بانگم بکەیت. مادام هەموو تاقمی ناو ماڵەکەی کرد بە گرانترین کەلوپەلی ناوماڵ.

هەر ئەو شەوە لەگەڵ یەکێک لەو کە سانەی کە سەمای دەکرد ، پیوەندیەکی سێکسی دروستدەکات بۆ گەیشتن بە دونیایە ڕۆمانسیە ڕووکەشی کە بۆرجوازیەکان نیشانی دەدەن.

مادام پوڤاری لە پشتی مێردەکەیەوە و لە پێناو کڕێنی جل و بەرگی گران بەهاو ئالتون و دەیان شتی خۆ ڕازندنەوە ، دەکەوێتە ژێر باری قەرزێکی زۆری دووکاندارەکانەوە. لە پێناوی دانانەوەی قەرزەکان و گەیشتی بە خەونی پاریس ، پیوەندیەکی تر لەگەڵ بەرپرسێکی سەربازی یان ئاسایشی ئەو ناوچەیە دروست دەکات ،کە شەوانە پێکەوەن و باسی گە شتی بەردەوام بینی شار و دونایایەکی تردەکەن، بەڵام لەم پەیوەندیەشدا ناگات بە گیچ دەرئەنجامێکی ئەو خەونانەی هەیبوون . دوای ئەوەی کە پارە قەرزەکان دەگاتە ژمارەیەکی خەیاڵیو لە توانایدا نیە بیداتەوە، بەردەوامیش خاوەن قەرزەکان دەکەنەسەری ، پەنا دەباتە بەر هەموو ئەو کەسانەی کە شەوێک لەگەڵیاد خەوتون ، بەلا هێچ کەس لەوانە ئامادەنیە بە فرانکێکی فەرەنسی هاوکاریبکات ،بۆیە بە ناچاری بڕیاری خۆ کوشتن دەدات و منداڵەکەشی سەرگەردان دەکات . ڕۆمانی مادام پوڤاری کرایە شانۆگەری و لە لایەن خانمە دەر‌ێنەرێکی سویدیەوە کاری دەرهێنانی بۆ کرا.

دەرهێنەر زۆر بە ڕوونی ئەم رووداوەی گرێدابوو بە ژیانی ئەمڕۆی ناو سۆشیاڵ مێدیا و دوناییی کە پیتالیزم و ڕیکلاکردن بۆ کاری بازرگانی و نمایشی مۆدێلەکان ،دەرهێنەر بە جۆرەها تەکنیک و فۆڕمی جیاوزە کاری لەسەر ئەم نمایشەکردبوو. لەم نمایشەدا مادام پوڤاری قەرزی لە دوکاندارەکان نەدەکرد، بەڵکو لە ڕیگای ئۆنلاین و بە کارتی بانق (کریدیت کارت ) بە سەدان کارتۆن شتی دەکڕی و بە پۆست بۆی دەهاتە ماڵەوە، ، دەرهێنەر لەسەر شانۆ ئەو ڕوولە قایشانەی دانابو کە لە مەتار جانتاکانی دەکەنەسەرو دەسوڕێتەوە، بە ڵام لەسەر شانۆ کارتۆنەکان لەسەر شانۆ دەسوڕانەوە کە کارتۆنی گەورەی لەسەربوون کە لە پۆستەوە بۆی دەهاتن . مادام دەکەوێتە ژێر قەرزیكی زۆری بانکەکانەوە.

ماوەی نمایش سێ سەعات بوو خانمە ئەکەتەری سویدی خاتوو ئێمایل ڕۆڵی مادام پوڤاری دەبینی و خۆشبەختانە ئەم ئەکتەرە هات بۆ بینی نمایشێکی من بەناو شەوگار گۆرانیەکانی خۆی دەڵیت، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بینینی نمایشەکەی .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP