هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی شارەزوور نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت و لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی شارۆچکەکەش هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی شارەزوور، تیایدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییە خۆشەویستانە دەكەن كە لەماوەی ڕابردوو بە هەرهۆكارێك بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە یاخود کارتی نوێیان وەرگرتوە، ئەمڕۆ شەممە، بڕە نەوتی تری پێویست دەگاتە شارەزوور و لەم شوێنانە تەنكەر دەوەستێت و دابەشدەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی شارەزوور ناوی شوێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەم جێگەیانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
1- بەردەم مزگەوتی بەرێز مامۆستا مەلادارا
2- لای مزگەوتی قازی محەمەد
3- لای قوتابخانەی شارەزوور
4-تەنیشت تەنکی ئاوەکە