هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بڕە پارەی هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕێکارە ئیداری و داراییەکان بۆ وردبینی و ئامادەکردنی لیستی ناوەکان دەستیپێکردووە، تاوەکو لە زووترین کاتدا و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، دەست بە دابەشکردنی پارەکە بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا بکرێت.